|
كورد ژورنالیست
|
||
محه‌مه‌د ئیزه‌دی
"له‌وڵاتێكدا كه حكومه‌تێكی سه‌ركوتگه‌ر به‌ر به‌چالاكی ئازادی هه‌واڵنێران ده‌گرێ، عه‌دنانی حه‌سه‌نپوور جه‌ساره‌تی راده‌ربرِینی هه‌بووه و هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه سزای مه‌رگی به سه‌ردا سه‌پاوه".
ئه‌مه ئه‌و ره‌سته‌یه بوو كه له به‌یانێكی رێكخراوی هه‌واڵنێرانی بێ سنوری لقی سویددا كه خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ئازادی رۆژنامه‌نووسانی بۆ ساڵی 2007 به‌خشیه رۆژنامه‌وانی به‌ندكراوی كورد عه‌دنان حه‌سه‌نپوور هاتووه و بووه هۆی ناره‌زایه‌تی ده‌ربرِینی باڵۆیزی ئێرانی له وڵاتی سوید.
حه‌سه‌نی قه‌شقایی باڵوێزی كۆماری ئیسلامی له‌ستكهۆڵم له نامه‌یه‌كی دورودریَژدا بۆ خاتوو " گونیل ڤه‌رنه‌ر" سه‌رۆكی هه‌واڵنێرانی بێسنووری سوید ده‌ڵێ برِیاری له‌سێداره‌دانی حه‌سه‌نپوور هیچ پێوه‌ندییه‌كی به كار و چالاكی رۆژنامه‌وانیی ناوبراوه‌وه نیه و له‌م پێوه‌ندیه‌ه‌دا ئاماژه به لێدوانه‌كانی پارێزه‌ری عه‌دنان واته " محه‌مه‌د ساڵح نیكبه‌خت " ده‌كات كه پێشتر رایگه‌یاندبوو كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دراونه‌ته پاڵ ئه‌م رۆژنامه‌وانه كورده جیاوازه له چالاكیه رۆژنامه‌وانیه‌كانی ناوبراو‌و.
نیكبه‌خت كه یه‌كێ له پاریزه‌ره ناوداره‌كانی ئێرانه و خۆیشی كورده رایگه‌یاندبوو كه گوایه عه‌دنان له لێپێچینه‌و دادگایكردنه‌كه‌یدا دانی به‌وه‌دا ناوه كه هاوكاری نه‌یارنی كۆماری ئیسلامی كردوه و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی ئه‌و ولاته‌دا گرتووه.
هه‌ر ئه‌م لًێدوانانه به‌ده‌ر له راستی یان نارِاستی بووه هۆی ناره‌زایه‌تی لایه‌نگرانی ئازادی و چالاكانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه جیهانیه كه بۆ پشتیوانی له عه‌دنان حه‌سه‌نپوور رِێكخرابوو.
حه‌سه‌ن قه‌شقایی كه چه‌ندین جار ئاماژه به لیَدوانه‌كانی ئه‌م پارێزه‌ره ده‌دات ده‌ڵیَ ریَكخراوه‌كه‌ی ئێوه رایگه‌یاندوه كه "عه‌دنان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌تراسه‌وه و ره‌خنه‌ی گرتووه سزای سێداره‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه"
قه‌شقایی له درێژه‌دا ده‌ڵێ مه‌گه‌ر كه‌سێك كه چه‌ن وتار و نوسراوه‌ی بڵاو كردۆته‌وه ده‌كرێ پێی بووترێ كه له‌دژی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ستاوه؟ له كۆی جیهاندا ئه‌م شته رێگا پێدراوه؟
باڵوێزی ئێران هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێ ئیوه ره‌خنه‌تان له ولاته كه‌ی من گرتووه كه گوایه ئازادی راده‌ربرِینی تێدا سه‌ركوت ده‌كرێ و ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌وه چه‌ندین ساڵه دوو هه‌واڵنێری رادیۆی سوید به ئازادی له ئێران‌دا ده‌ژین و كاری رۆژنامه‌وانی خۆیان ده‌كه‌ن.
له له‌یه‌كیتره‌وه خاتوو گوننه‌ل ڤه‌رنه‌ر، سه‌رۆكی ریَكخستنی سویدی هه‌واڵنێرانی بێ سنوور له یادداشتێكدا له ژێر ناونیشانی" كوونه‌ژه‌نگه سووره‌ی وروژاو" كه له ماڵپه‌رِی ئه‌م رێكخراوه‌یه‌دا به سویدی بڵاو كراوه‌ته‌وه و وه‌ڵامی باڵوێزی ئێرانی ئه‌داته‌وه كه به‌شیَكی به‌م شێوه‌یه:
" هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژه‌وه رامانگه‌یاند خه‌لاتی چاپه‌مه‌نی ئازادی ساڵمان داوه به رۆژنامه‌وانی مه‌حكوم به مرگی ئێرانی، عه‌دنان حه‌سه‌نپوور، ساتێكی ئاراممان نه‌ببوه. عه‌دنان سه‌ر به كه‌مینه‌ی كورده له ئێران وبۆ مافی كوردان خه‌باتی كردوه. كاتێ ئه‌ویش وه‌ك زۆربه‌ی كوردان ئه‌و خه‌ونه‌ی هه‌بێ كه خاوه‌نی ولاتی خۆی بێ ئه‌وا بۆ گه‌لی خۆی ده‌بێته ره‌مزێك و پێگه‌ی به‌رزی شه‌هیدێكی پێبدرێ، به‌ڵام هه‌ندێ له ئێرانیه‌كان به خائین و جاسووسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ئه‌مه‌ش به توورِه‌یی و هات و هاواره‌وه‌یه.
"ئێوه چ له سه‌ر ئێران ده‌زانن؟ ئاخۆ ئێوه له‌وه ناگه‌ن كه حوكمی ئیعدامه‌كه‌ی هی ئه‌وه‌یه كه كورده و هی شتێكی تر نیه؟"
" ئێوه چ له‌سه‌ر ئێران ده‌زانن؟ ئاخۆ له‌مه ناگه‌ن كه ئه‌و تیرۆریسته‌و وده‌یه‌وێ كۆمه‌ڵگا له‌ریشه‌وه هه‌ڵكێشێ؟"
به‌كورتی بیبرِمه‌وه: ئێمه حه‌سه‌نپوورمان بۆیه هه‌ڵبژارد چونكه ئه‌و نۆینه‌ری چه‌ندین رۆژنامه‌وانی ئێرانییه كه ئازادی ده‌ربرِین و بۆچوونیان لێسه‌ندراوه‌ته‌وه، ئێوه ده‌توانن سه‌یری ئاماری ساڵانه‌ی راپۆرتوانانی ئێمه بكه‌ن. حكومه‌ت ئیدعای ئه‌وه ده‌كات كه حه‌سه‌نپوور جاسوسیی كردوه بۆیه به مه‌رگ مه‌حكوم كراوه. كه‌چی نه‌یتوانیوه ئه‌م ئیدیعای بسه‌لمێنێ.
ئه‌وه‌ی ئێمه له رێكخراوه‌كه‌ماندا ده‌توانین بیكه‌ین ئه‌وه‌یه كه پشتگیری له‌ئازادی راده‌ربرِینی هه‌هه‌موو رۆژنامه‌وانێك بكه‌ین و ره‌خنه له‌وه بگرین كه رۆژنامه‌كانیان دانه‌خرێت و له‌به‌ر بۆچوونه‌كانیان له زیندان توند نه‌كرێن. به‌راستی حه‌سه‌نپوور چی كردوه كه ده‌بێ بكوژرێت؟؟ ده‌تۆ كه پێت واییه ئێمه له هه‌ڵه‌داین، وه‌ره به‌ڵگه‌كانت بخه‌رِوو!!
هاوكات پرسیاری یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه كه هیچ له ئێمه باشتر نازانێ و له‌ناچاریدا چووه به‌یانێكی ره‌خنه‌گرانه‌ی بۆ پشتیوانی له‌حه‌سه‌نپوور داوه.؟؟!!
گوننه‌ل ڤه‌رنه‌ر پێنجشه‌ممه (Gunnel Werner)
2008.01.24
حه‌سه‌نی قه‌شقایی له نامه‌كه‌یدا و له به‌رگری له ئازادی راده‌ربرِین كه ره‌خنه‌ی له پێدانی خه‌ڵاتی ئازادی به عه‌دنان حه‌سه‌نپوور ده‌گرێ ئیتر هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ئه‌و رِێژه زۆره له رۆژنامه‌وانانی گیراو و چالاكانی مه‌ده‌نی و چینه جیاوازه‌كانی ولاته‌كه‌ی نادات و باسی ئه‌و راپۆرته یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی رێكخراوه جیهانیه‌كان له مه‌ر پێشیلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ و گوشار بۆ سه‌ر رێكخراو و رۆژنامه‌نووسان له وڵاته‌كه‌ی ناكات كه وه‌ك گه‌ورترین زیندانی رۆژنامه‌وانان له جیهاندا ناسێنراوه.
خه‌ڵاتی ئازادی هه‌واڵنێرانی بێ سنووری لقی سوید بریاره له 20ی ئه‌م مانگه‌دا له شاری ستكهۆڵم پیَته‌ختی سوید ببه‌خشرێته بنه‌ماڵه‌ی عه‌دنان حه‌سه‌نپوور و هه‌ر له‌و رۆژه‌شدا نووسراوه‌یه‌ك كه به توندیی ئیدانه‌ی قه‌زای ئێران بۆ برِیاری له‌داردانی حه‌سه‌نپوور ده‌كات ئاراسته‌ی باڵویزخانه‌ی ئێران بكرێت و داوای ئازادی بێ مه‌رجی ئه‌م رۆژنامه‌وانه بكرێت.
|
|